بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی زانکۆی پزیشکیی لوڕستاندا هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیم لەمەڕ وەدواکەوتنی پرۆژەکانی کەرتی تەندروستی لەوانەش پرۆژەی دروستکردنی زانکۆی زانستی پزشکیی ئەو پارێزگایە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: "بۆ تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە پێویستی بە ٦٠٠ میلیارد بوودجەی دیکە هەیە".
جەلالەدین ئەمیری سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی لوڕستان باسی لەوە کردووە: "ئێمە لەم پارێزگایە دەیان کێشە و گرفتمان هەیە و هەموو پرۆژەکانی کەرتی تەندروستی بە ناتەواوی ماونەتەوە و لەو بوارەوە هەنگاوی ئەرێنی و کردەیی هەڵنەگیراوە".
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئاماژەی بە پواویی نەخۆشخانەکان، کەمیی کەرەستەی پزیشكی، کەمیی پەرەستار و کادری دەرمانی، نەبوونی دەرمانی پێویست و دەیان کێشە و گرفتی دیکەی پارێزگای لوڕستان کردووە.
هەروەها پێشتریش ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم باسیان لە پشتگوێخرانی پرۆژە تەندروستییەکانی پارێزگای لوڕستان وەک نەخۆشخانەی "نیایشـ"ـی خوڕەماوا کردبوو کە لە دوای ١٤ ساڵ هێشتا بە ناتەواوی ماوەتەوە.
هەروەها پرۆژەی نەخۆشخانەی ٢٥٠ تەختیی "ڕازی"ی کۆیەشت بە هەمان شێوە، یەکێک لەو پرۆژانەیە کە لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری پێشووی ڕێژیم بۆ لوڕستان پەسەند کرابوو و ئێستا پشتگوێ خراوە و ئەو شارەش لە بوونی نەخۆشخانەی ستاندارد بێبەرییە.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنای ڕێژیم، نه‌خۆشخانه‌کانی برووجێردیش که سه‌رده‌مانێکه لە ده‌ست قه‌ره‌باڵغی و سه‌ره‌ی دوورودرێژ، نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی پزیشکی، نه‌بوونی هێزی مرۆیی و به‌ڕێوه‌به‌ریی کارامه ده‌ناڵێنێت له ئێستادا بیناکەی و که‌ره‌سته‌کانی به ته‌واوی پواون و که‌ڵکی به‌کارهێنانیان نه‌ماوە و سەرەڕای حەشیمەتێکی زۆر، نەخۆشخانەیەکی ئەوتۆی تێدا نییە.