ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک سەید ڕەحیم قوڕەیشی دانیشتووی شاری نەڵۆس بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵەکانی ۱۳٦۲هەتا ۱۳٦٥ ئەندامی هەڵسووڕی حیزب بووە و هەموو کات ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ڕاپەڕاندووە و یارمەتیی کۆمیتەی ناوچەی داوە.
سەید ڕەحیم کەسایەتییەک خۆشناو و دیار لەنێو کۆمەڵانی خەڵک و ناوچەکه بوو و ماڵەکەی زۆر جار پەناگای پێشمەرگە بووە.
تەرمی کاک سەید ڕەحیم قوڕەیشی بە بەشداریی خەڵکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری ناوچەی نەڵۆس ئەسپەردەی خاک کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.