کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارکی شیرینی کرماشان؛ هێمایەک لە پشتگوێخستنی ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە

12:27 - 8 بەفرانبار 2725

پارکی شیرین، یەكێک لە کۆنترین و گرینگترین ناوچە گەشتیارەکانی کرماشان، ئەمڕۆ بە ‌هێمایەکی دیار لە بێبەرنامەیی، دواخستنی درێژخایەن و شکستی بەڕێوەبردنی شارەکان لە تەواوکردنی پرۆژە سەوزاییەکان دادەنرێت.

پارکی شیرین بە ڕووبەری زیاتر لە ١٠ هێکتار، هەڵکەوتوو لەسەر گردێک لەناو جەرگەی کرماشان، ساڵانێکە لە دۆخێکی ناڕووندایە و لەگەڵ پواوی بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرەڕای هەڵکەوتەبوونی شوێنێکە، هەبوونی بەرجەوەنی بێهاوتا و نزیکیی لە ناوچەیەکی پڕ حەشیمەت، پارکی شیرین بووەتە قوربانیی کۆمەڵێک لە بەڵێنە جیبەجێنەکراوەکان.

بەم حاڵەوە، پلان و بەڵێنی بێ ژومار بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، لە دروستکردنی مۆزەخانەوە بیگرە تاکوو پرۆژە گەشتیارییەکان، لە هیچکام لەم قسانە نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پارکی شیرین بووەتە ناوچەیەکی تەواونەکراو و ناپارێزراو.

کەمیی ڕووناکی، نەبوونی ئیمکاناتی فەرهەنگی و گەشتیاری، سنوورداربوونی شوێنەکە لە بوونی چەند دووکان و کەرەستەی پواوی یاریکردن، ڕوودانی زیانە کۆمەڵایەتییە یەک لە دوای یەکەکان وێنەیەکە کە ئەمڕۆ لە مێشکی هەر ‌هاووڵاتییەکی کرماشاندایە، بارودۆخێک کە نیشاندەری کەمتەرخەمیی بەردەوام لە دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییانە.

بارودۆخی پارکی شیرین بەتەنیا کێشەی بەڕێوەبردن لە کرماشاندا نییە، بەڵکوو هێمایەک لە ڕوانگەی گشتی و بنیادنەرانەی بەرپرسانی ڕێژیم بە ناوچە گەشتیارییەکانی سەرانسەری کوردستانە، نیگایەک کە ساڵانێکە گەسەندنی مرۆیی، خۆشگوزەرانیی کۆمەڵایەتی و چۆنیەتیی ژیانی هاووڵاتییانی پەراوێز خستووە و پێشترێتیی بە ڕووداوە ئەمنی و پرۆژە نمایشییەکان داوە.

لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا، ناوچەی گەشتیاری یان دروست نەکراون، یان وەکوو پرۆژەی ناتەواو و بێکەڵک بەجێ هێڵدراون و کەمیی پارکە ستاندارەکان، ناوەندە ڕۆشنبیرییە گشتییەکان، شوێنی سەلامەت بۆ خێزان و لاوان، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی پشتگوێخستنی درێژخایەن و سیستماتیکی داواکارییە سەرەتاییەکانی هاووڵاتییانی کوردە.