کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکان لە ئێران گوشاریان خستووەتە سەر ڕێژیم

12:05 - 9 بەفرانبار 2725

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز کە ڕۆژی دووشەممە بڵاو کراوەتەوە، هەڵاوسانی لەڕادەبەدەر و دابەزینی بەهای پارە، دەستمایەی خەڵکی ئێرانی کەمتر کردووە و بەڕێوەبەرانی ئەم وڵاتەی خستووەتە ململانێوە.

ئەم ڕۆژنامەیە بە ئاماژە بە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی دووشەممە نووسیویەتی کە دابەزینی زۆری بەهای پارەی میللی، بازاڕی تووشی ئاڵۆزی کردووە.

بەپێی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران لە تاران و لانیکەم دوو شاری دیکە کەڵکییان لە گازی فرمێسکڕێژ وەرگرتووە.

بەپێی نووسراوەی نیۆیۆرک تایمز، ئێران لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە تا ئێستا زۆر شەپۆلی دوابەدواییەکی خۆپێشاندانەکانی بەخۆیەوە دیوە کە لە کێشەی ئابووری، وشکەساڵی و ناڕەزایەتیگەلێکی دیکە سەرچاوەی وەرگرتووە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵیش باسی لە بەربڵاویی خۆپیشاندانەکان لە تەواوی تاران و هەروەها شارەکانی دیکەش کردووە .

جێی ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئێران بۆ سەرکوتکردنی بەربڵاوی دژبەرەکانی و بە ئامانجی پێشگرتن لە بزووتنەوەی گشتگیری خەڵک لەم چەند مانگەدا کەڵکی لە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان وەرگرتووە.