کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان

16:50 - 9 بەفرانبار 2725

ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک ئەبووبەکر بورناسر، ناسراو بە ئەبووبەکری مام شەریف، لە گوندی قەرەگۆل لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان سەر بە شاری مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەبووبەکر ساڵی ٥٩ لە شاری مەهاباد هێزی بەرگری بووە و لە ساڵانی دواتردا دوو جار لەسەر حیزبی دێموکرات گیراوە.

ناوبراو ئەندامێکی دڵسۆزی حیزب و مرۆڤێکی خۆشەویست و جێگای باوەڕی خەڵکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.