کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی هاوسەری شەهیدێکی کوردستان لە شنۆ

16:53 - 9 بەفرانبار 2725

ڕۆژی سێشەممە ۹ـی بەفرانباری ١٤٠٤ـی هەتاوی دادە زارا پەیغامی نەڵۆس، هاوسەری شەهید کاک "سەید قادر عەلەوی "خەڵکی ئاوایی باب‌خاڵاوێ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

دادە زارا ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزب خۆشەویست بوو.

دوای شەهیدبوونی کاک سەیدقادر بەرپرسایەتیی بنەماڵەی لەئەستۆ گرت و بە باشترین شێوە ئەرکی گەورەکردن و پێگەیاندنی منداڵەکانی بەڕێوە برد.

دادە زارا تا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب و شەهیدەکەی مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.