سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دوو برای خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی محەممەد و کامڵ ئوسلووب، کوڕی عەبدوڵرەحمان، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەپێی زانیارییەکان کە بە ەبشی هەواڵ گەیشتوون هێزەکانی ڕێژیم بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە، دەسبەسەریان کردوون و تاکوو ئێستا هیچ زانیاریەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم دوو برایە ڕانەگەیەندراوە و هێزەکانی ڕێژیمیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەوە نەداوە.