کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

12:10 - 13 سەرماوەز 2725

ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤، مامۆستا مەحموود پەساوەند، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، دڵسۆز و خۆشەویستی شاری مەهاباد، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مامۆستا مەحموود پەساوەند کەسایەتییەکی خۆشناو، باوەڕپێکراو و جێگای متمانەی خەڵک بوو.

ناوبراو وەک وڵاتپارێزێک لە هیچ خزمەت و دڵسۆزییەک بۆ گەل و نیشتمانەکەی درێغی نەدەکرد و تا دوایین ساتەکانی ژیانی هیوا و خولیای ڕزگاریی گەل لە دڵیدا بەردەوام گەشەی دەکرد.

مامۆستا مەحموود کەسێکی ژینگەپارێز بوو و باوەڕی قووڵی بە پاراستنی خاک و چیاکان هەبوو و لە گەشتەکانی بۆ چیاکانی کوردستانیشدا بە وتنەوەی گۆرانیی نیشتمانی وەفاداری خۆی بە خاکەکەی نیشان دەدا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.