شەهرام نەجاری هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی شەهرام نەجاری تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی دەلۆی ناوچەی دەشتەبێڵی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراوو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.