ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوزەی ١٤٠٤، کاک هەمزە ئاقازادە، ناسراو بە هەمزە خەیات، كەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵكی گوندی نستانی ڕەبەت، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
هەمزە خەیات پیاوێكی گەلدۆست و نیشتمانپەروەر و كۆمەڵایەتی بوو.
لەو سەردەمانەدا كە بنكەی كادر و پێشمەرگەكانی حیزب لە گوندی نستان و ڕەبەت بوون، هەمیشە سەردانی كادر و پێشمەرگەكانی دەكرد و لە كەموكۆڕییەكانی دەپرسین و یارمەتی دەكردن.
ناوبراو لەنێو خەڵک و هێزی پێشمەرگەدا زۆر خۆشەویست و جێگەی ڕێز بوو و خۆشیان دەویست.
کاک هەمزە لە چارەسەركردنی زۆر لە كێشە كۆمەڵایەتییەكاندا بەشدار بوو، زۆر كاری بەجێ و باشی بۆ شۆڕش ئەنجام دان و ئاواتی سەركەوتنی شۆڕشی خەڵكی كورد بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت