کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە شاری بانە

15:00 - 14 سەرماوەز 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کاک ڕەحمان حوسێنی ئەندامی تێکۆشەری حیزب بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ساڵی ٦٢ پێوەندیی بە رێزە تەشکیلاتییەکانی حیزبەوە گرتووە و ئەندامێکی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزب بوو.

برایەکی ناوبراو بە ناوی عەزیز حوسێنی پێشمەرگەی حیزب بوو کە لە بەهاری ٦٣ی هەتاویدا لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم شەهید بوو.

کاک ڕەحمان جارێکیان لەلایەن جاشەکانی ڕێژیمەوە تەقەی لێ کرا و بریندار بوو، دواتریش گیرا و ماوەی چەند ساڵێکیش لەلایەن ڕێژیمەوە زیندانی کرا.

بنەماڵەی کاک ڕەحمان بەهۆی چالاکییەکانی خۆی و برا شەهیدەکەیەوە زۆر جار لەلایەن ڕێژیمەوە تووشی ئەزیەت و ئازار بوون.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی و حیزبی دێموکرات مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.