کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە ئاوایی تەنگیسەر

12:21 - 15 سەرماوەز 2725

ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کاک تۆفیق سادقی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە تەمەنی ١٠٢ ساڵیدا لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی ناوبراو بە ناوی ئیبراهیم سادقی لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.

شەهید ئیبراهیم سادقی ساڵی ١٣٤٥ لە ئاوایی تەنگیسەر لەدایک بووە. ناوبراو لە ١١ی سەرماوزەی ١٣٦٢دا لە شوێنێک بە ناوی دەرەوشكە و لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەهید بووە و تەرمەکەی هەر لەو شوێنە بە خاک سپێردراوە.

کاک تۆفیق هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی کاک تۆفیق هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی بەهەشتی محەمەدیی سنە بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.