ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دایە ئایشێ محەممەدزادە، دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شاری نەغەدە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کوڕێکی دایە ئایشێ بە ناوی سەلاح شەریفی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە چووەتە ڕیزی شەهیدانی کوردستانەوە.
شەهید سەلاح شەریفی ساڵی ١٣٤٣ لە ئاوایی خەڵیفەلیان لەدایک بووە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ١٣٦٠دا و لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە شوێنێک بە ناوی دارەلەکی مەهاباد شەهید بووە.
دایە ئایشی هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە رێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.