کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی دوو لاوی دێموکرات لە کێبڕكێی لەشجوانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

16:30 - 15 سەرماوەز 2725

دوو لاوی دێموکرات بە ناوەکانی زانیار هووشمەند و ئاریا کەنعانی، لە کێبڕكێیەکی لەشجوانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ١٣ و ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، لە شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر بەڕێوە چوو، سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
زانیار هووشمەند، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە ڕشتەی "بادی بۆڵدینگ"ی ئەم کێبڕکێیە سەرکەوتنی بەدەست هێنا و توانیی پلەی سێیەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ناوبراو خەڵکی شاری مەریوانە و ٨ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا چەکی پێشمەرگایەتیی لەشانە.
ئاریا کەنعانی، ئەندامی حیزبی دێموکرات و هەروەها ئەندامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، لەم کێبڕکێیەدا لە ڕشتەی "فیزیک کلاسیک" پلەی سێیەم، لە "فیزیک" پلەیەکی یەکەم و لە "over all kurdistan"  پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
ناوبراو تەمەنی ٢٥ ساڵە و خەڵکی شاری سنەیە. باوکی لە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.