کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی چوارپارچەی کوردستان و ئەنیستیتۆی کورد لە فەرانسە

11:01 - 16 سەرماوەز 2725

لە درێژەی کار و چالاکیی کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە وڵاتی فەرانسە، ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، (٦/١٢/٢٠٢٥)، سەردانی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریسی پایتەختی فەرانسە کرا و لەلایەن بەرپرسی ئەم ناوەندە بەڕێز دوکـتۆر كەنداڵ نەزان زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا .

لەم سەردانەدا لەلایەن بەڕێز کەنداڵ نەزانەوە ڕاپۆرتێکی کورت لەسەر کار و چالاکیی ئەم ناوەندە لە ماوەی ساڵانێکی زۆر پێشکەش بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرا و پاشان هەر کام لە نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە کۆمیتەکە سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ زەحمەت و هەوڵ و ماندووبوونی ئەم ناوەندە پێشکەش کرد.

پاشان لەسەر پێویستیی هاوکاریی هێزە سیاسییەکان و سەرجەم ناوەندەکانی کورد کە لە وڵاتی فەرانسە نیشتەجێن، قسە و باسێکی بەپێز کرا و قەوڵ و بەڵێن درا کە ئەم چالاکی و سەردانانە درێژەیان بێ و هەموو لایەک پێکەوە هەوڵ بدەن لە بەرژەوەندیی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان چالاکی و کاری هاوبەش بکەن و بۆ ناساندنی کار و چالاکیی کوردان هەموو لایەک پێکەوە هەوڵ بدەن .