کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێنج بەندکراوی سیاسی بە مانگرتن لە بەندیخانە پشتیوانیی خۆیان لە مانگرتنی کوردستان دەربڕی

11:15 - 18 بەفرانبار 2725

پێنج بەندکراوی سیاسی هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە کوردستان، مانیان لە خواردن گرتووە و بەم شێوەیە پشتیوانیی خۆیان لەم مانگرتنە سەرتاسەرییە دەربڕیوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، وریشە مورادی، زەینەب جەلالیان، سەکینه پەروانه، موتەلیب  ئەحمەدیان و پەریسا کەماڵی، پێنج بەندکراوی سیاسیی بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕێژیم، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتیی لە شارەکانی کوردستان هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە کوردستان، دەستیان بە مانگرتن کرد.

ئەم هەوڵە ناڕەزایەتییە بە نیشانەی یەکدەنگی لەگەڵ مانگرتنی سەرتاسەریی خەڵکی کوردستان لە ناڕەزایەتیی بە بەردەوامیی سەرکوت، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و دۆخی بەندکراوانی سیاسییە.