بەپێی زانیارییەکان هێزێکی زۆری جاش، پاسدار و بەسیجیی ڕێژیم کە لە "زاخۆرانی" و "چەرداوڵییەکانی" سایین قەڵا پێک هاتوون، بۆ شناسایی خۆپیشاندەران بە جلی خاکییەوە ڕەوانەی شاری بۆکان کراون.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکان و ئەو هەواڵانەی بە دەستی بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هێزێکی زۆری لیباس شەخیی پێکهاتوو لە جاش و بەسیجییەکانی سایینقەڵایان بە مەبەستی شناسایی خەڵکی ڕاپەڕیوی بۆکان ڕەوانەی ئەو شارە کردووە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی بۆکان لە کاتی هاتنە سەر شەقامدا بە قسەکردن و شێوەی ئاخاوتنیان دەتوانن بە ئاسانی ئەو جاش و بەکرێگیراوانە بناسنەوە.
کوردستان میدیا ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاند: نامەیەکی زۆر نهێنیی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕوو لە گوردانە ئیتلاعاتییەکانی یەکەی ٢٥٠٠ لەژێر ناوی "شێوەکاری ئەندازیاریکردنی ئاژاوەگێڕییەکان"ی بەدەست گەیشتووە کە چەند خاڵێکی ڕاگەیاندبوو و تێیدا جەخت لەسەر ئەوە کرابووەوە کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕواڵەتی خۆیان لەگەڵ ناڕازییان ڕێک بخەن بە جۆرێک کە ناسینەوەیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیو دژوار بێت