کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگیی هەورامان بۆ پاڵپشتیی خۆڕاگریی شۆڕشگێڕانی سەرهەڵدانی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

21:49 - 18 بەفرانبار 2725

بۆ ڕای گشتی خەڵکی تێکۆشەر و ڕزگاریخوازی کوردستان و هەروەها نەتەوە بندەستە ئازادیخوازەکانی تری چوارچێوەی ئێران!

وەک بۆ هەموو لایەک ڕوونە ڕێژیمی دەسەڵاتداری ملهوڕ و داگیرکەری ئێران جارێکی تر لە بەرانبەر ئیرادەی پۆڵایینی نەتەوەی کورد کە هەمیشە پێشەنگی ڕزگاریخوازی، ئازادیخوازی و مافخوازی بووە، پەنای بردووەتە بەر سەرکوت و کوشتنی بەکۆمەڵ. کوردستان کە هەر دەم سەنگەری بەرخودانی خەبات بۆ ڕزگاری لە بندەستی و داگیرکاری بووە، ئەمڕۆ دیسان بووەتە ئامانجی داگیرکەری لەشکریی ئەوانەی کە وەڵامی داخوازییە نەتەوەیی و مرۆییەکانی گەل بە چەک و داگیرکاریی سەربازیی شارەکان دەدەنەوە. سەرەڕای داگیرکاریی کوردستان و نیشتمانی چەند نەتەوەی تری هاوچارەنووسی ئێمەی کورد لە جوگرافیای ئێرانی دەستکرد، گەندەڵیی سیستماتیکی دەسەڵاتداران و تاڵانکردنی سەروەت و سامانی گشتی گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی.

یەکڕیزی و یەکگرتوویی خەباتگێڕانەی نێوماڵی نەتەوەکەمان لە سەرانسەری کوردستاندا، لەرزەی خستووەتە سەر جەستەی داگیرکەران. دەوڵەتی ئێران کە لە بەردەوامیی "شۆڕشی ژینا" بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" تۆقیوە، هەوڵ دەدات بە میلیتاریزەکردنی کوردستان، دەنگی مافخوازی و سەربەستیخوازانەی نەتەوەی کورد کپ بکات. ئێمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگیی هەورامان، وێڕای دەربڕینی هاوپێوەندیی تەواومان لەگەڵ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان، پاڵپشتی بێباکانەی خۆمان بۆ مانگرتنی گشتیی ١٨ی بەفرانبار ڕادەگەیەنین و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆیی سەیری دەکەین.

١- سەردەمی نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوەکان و سەرکوتکردنی داخوازییە ئینسانی و نەتەوەییەکان کۆتایی پێ هاتووە.

٢- جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی ستراتیژیک لە نێوان ڕەوتە ئازادیخوازەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ناوەندگەرایی داگیرکەران.

٣- پاڵپشتیی ڕاشکاوانەی خۆمان بۆ بەرخودانی قارەمانانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ناوچەکانی ئیلام، لوڕستان و کرماشان دەردەبڕین و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو بەندکراوانی سیاسی دەکەین.

یادی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی نیشتمانی داگیرکراومان هەرمان و ڕێگەیان پڕ ڕێبوار بێت.

واژۆکەران:

١. ئاراس ئەژەند - چالاکی مافی مرۆڤ (بریتانیا)

٢. ئاریا بەزموونە - چالاکی سیاسی (سوئید)

٣. ئاسۆ محەمەدی - ڕۆژنامەنووس (بریتانیا)

٤. ئاژین ڕەزاوی کوردستانی - چالاکی سیاسی (فەنلاند)

٥. ئەسرین قادری - چالاکی ژنان و مافی مرۆڤ (ئەمریکا)

٦. ئەنجەل مستەفا - چالاکی ژنان (بریتانیا)

٧. ئەهوەن چیاکۆ - ئەندامی ڕێبەریی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

٨. ئیدریس پیری - نووسەر و لێکۆڵەر (ئەڵمانیا)

٩. بەهار بەهرامی - چالاکی سیاسی (ئەڵمانیا)

١٠. تەحسین ڕەزاوی کوردستانی - چالاکی سیاسی (فەنلاند)

١١. توانا هەورام - چالاکی مەدەنی (هۆڵەندا)

١٢. جەلیل عەباسی (قەقنەس) - چالاکی فەرهەنگی (باشووری کوردستان)

١٣. حەمید مورتەزازادە - چالاکی سیاسی (ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان)

١٤. دڵشاد عەنایەتی - چالاکی سیاسی (بریتانیا)

١٥. دڵشاد هەورامی - چالاکی سیاسی (فەنلاند)

١٦. ڕزگار هەورامی - هۆنەرمەند (فەنلاند)

١٧. زەکەریا هەورام - ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەدا)

١٨. زەردەشت هەورامی - چالاکی سیاسی و ئەندامی ڕێبەریی پلاتفۆرمی هەورام (بریتانیا)

١٩. سەلار مورادی - چالاکی مەدەنی (بریتانیا)

٢٠. سوهەیلا شەهریاری - مامۆستای زانکۆ (فەڕەنسا)

٢١. شاهۆ چەشمیدەری - چالاکی سیاسی (بریتانیا)

٢٢. شالیار محەمەد کەریم - چالاکی سیاسی (بریتانیا)

٢٣. شەهرام سابوور - میدیاکار (بەلجیکا)

٢٤. شەیدا مەعازی - چالاکی ژنان (ئەمریکا)

٢٥. شیوا کۆساڵان - چالاکی ژنان و ئەندامی پلاتفۆرمی هەورام (کەنەدا)

٢٦. عادل مەحموودی - چالاکی سیاسی (باشووری کوردستان)

٢٧. عیرفان فەتاحی - ئەندامی پلاتفۆرمی هەورام (سوئید)

٢٨. فەرزین خوسرەوی - هۆنەرمەند (سوئید)

٢٩. فەریبا ڕەشیدی - چالاکی ژنان (نەرویج)

٣٠. فەرید دەیهیم - چالاکی سیاسی (بریتانیا)

٣١. قاسم مورتەزازادە - چالاکی سیاسی (بریتانیا)

٣٢. کاروان میراوی - چالاکی سیاسی و مەدەنی (باشووری کوردستان)

٣٣. کەژان ئەسەدی - هۆنەرمەند و چالاکی ژنان (ئەڵمانیا)

٣٤. لەهۆن لەهۆنی - چالاکی سیاسی و ئەندامی ڕێبەریی پلاتفۆرمی هەورام (سوئید)

٣٥. مادیح ئەدوایی - ئەندامی پلاتفۆرمی هەورام (سویسرا)

٣٦. ماردین ڕەحیم‌نژاد - چالاکی سیاسی (ئەڵمانیا)

٣٧. محەمەد قوربانی - چالاکی سیاسی (دانیمارک)

٣٨. مەهناز باقری - قوتابی (نەمسا)

٣٩. ناهید هەورامی - هۆنەرمەند (فەنلاند)

٤٠. نەدا سیاری - چالاکی سیاسی (بریتانیا)

٤١. نەرمین عەباسی - قوتابی دکتۆرای فەلسەفە (فەڕەنسا)

٤٢. وەلی ڕۆستەمی - چالاکی سیاسی (ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان - بریتانیا)

٤٣. هەڵاڵە شەوکەت لەهۆنی - چالاکی ژنان (باشووری کوردستان)

٤٤. هەڵۆ هەورامی - چالاکی سیاسی (سوئید)

٤٥. هەندرێن هەورام - ڕۆژنامەنووس (بەلجیکا)

٤٦. هەورام ساکاو کوردستانی - چالاکی مەدەنی (بریتانیا)