کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری مەهاباد

02:12 - 19 بەفرانبار 2725

رۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەد گوڵابی ئازەر ناسراو بە محەممەد گوڵاوی کوڕی قادر خەڵکی گوندی دێمەسووری ناوچەی شامات و دانیشتووی مەهاباد بەهۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

محەممەد گوڵاوی ئەندامی ماڵباتێکی نیشتمانپەروەرە. 

کاک قادری باوکی کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی شامات و پێشمەرگەی پێشووی حیزب بووە و برایەکیشی بە ناوی کاک سوڵتان گوڵاوی ئێستا بەرپرسی  پەیوەندییەکانی حیزب لە وڵاتی ئاڵمانە.

کاک محەممەد بەهۆی ئەوەی باوک و برایەکی پێشمەرگە بوون ئەرکی بەخێوکردنی بنەماڵەکەی لە ئەستۆ بووە.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات بووە.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.