کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی کوردپەروەر لە ناوچەی داڵاهۆ

16:28 - 19 بەفرانبار 2725

ڕۆژی چوارشممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، کەسایەتییەکی کوردپەروەری خەڵكی ناوچەی داڵاهۆی کرماشان به ناوی شاهمروەت زارعی، بەهۆی نەخۆشییەوە له نەخۆشخانەی بویین زەهرای پارێزگای قەزوین و له تەمەنی ٨١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک شاهمرووت له گوندی کەنەڕەشی سەر به ناوچەی گۆران لەدایک بووە.

لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا بنەماڵەکەی کەوتە بەر هێرشی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و لەو کاتەدا یەدوڵڵا زارعی برای و خاڵێکی بەناوی هەواس، لەلایەن خەڵخاڵیی جینایەتکارەوە لە سێدارە دران و خۆی بە هۆی ئەزیەت و ئازاری ڕێژیم لە کرماشان دوور کەوتەوە و لە شارەکانی دیکەی ئێران گیرسایەوە.

ناوبراو دواتر بوو بە ئەندامی حیزبی دێموکرات و لە ناوچەکانی داڵاهۆ و سنجاوی و کرند درێژەی بە چالاکییەکانی خۆی دا.

کاک شاهمروەت هەتا ئاخرین ڕۆژی ژیانی وەک کەسێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و بەوەفا و کوردپەروەر لەگەڵ ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا مایەوه.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.