کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوکات لەگەڵ گرژبوونەوەی دۆخەکە ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان دەستیان پێ کردەوە

12:15 - 19 بەفرانبار 2725

پاش بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی مانگرتنی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەپۆلێکی تر لە دەسبەسەرکرانەکانیان لە کوردستان دەست پێ کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباردا، حەوت هاووڵاتی بە ناوەکانی، عەلی ئەحمەدی، وەحید شادمان خەڵكی قەسری شیرین و عەلیشا شێرمحەممەدپوور خەڵكی گیەڵان، ئارمین پیرانی خەڵکی ئاودانان و نەوید نەجەفی خەڵکی شاباد، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ هەینی ١٩ی بەفرانباریش، دوو برای خەڵکی سونقوڕ بە ناوەکانی موحسن کامیاب و موسلم کامیاب، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

دەوترێت کە هێزەکانی ڕێژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو برایە و بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک دەست نەکەوتووە.