کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێویستیی گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنییەتیی تایبەت بۆ خۆپاراستن

16:27 - 19 بەفرانبار 2725

بەپێی زانیارییەکان، شەپۆلێکی نوێ لە هەڕيشي راستەوخۆکانی ڕێژیم دژی هاوولاتییانی لە نێوخۆ دەستی پێ کردووە کە زیاتر لە چوارچێوەی پەیام و هۆشداریدان لەلایەن ناوەندەکانی وەک دادگوستەرییەوە دەنێردرێن. هەندێ ڕاپۆرتیش باس لە ثسکنینی مۆبایلی خەڵك لە خاڵەکانی پشکنین دەکات.

پێویستە هاوولاتییان بە لەبەرجاوگرتنی چەند خاڵێکی ئەمنییەتی، لەمبارەوە زیاتر خۆیان بپارێزن.

یەکەم: هاووڵاتییان دەبێ لە نزیکترین کاتی دەستڕاگەیشتن بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەک ئینستاگرام، تویتێر "ئیکس"، فەیسبووک و تێلێگرام و هەموو پلاتفۆرمەکانی دیکە لایک، سەرنج، ستۆری و هایلاتەکان لەو تۆڕانەدا بسڕنەوە. دووەم هەموو نوسراوەکانی دایرێکتەکانیان بەتایبەت ئەوانەی کە هەستیارترن بسڕنەوە.

سێهەم: گۆڕینی شوناسی ڕاستەقینە و دانانی شوناسی دیجیتاڵی .

چوارەم: خۆپارێزی لە دانانی وێنە، ڤیدیۆی تاکەکەسی.

چوارەم: ڕەچاوکردنی ئەمنییەتی زیاتری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چالاککردنی کۆدی دوو بڕگەیی و دانانی کۆد و پەسڤۆردی بەهێز و نوێ.

پێنجەم: بەکارهێنانی مۆبایلی نوێ و بە پەسوۆردی نوێ

شەشەم: دانانی هەژماری تایبەتی دیکە بە ژمارەی نوێ

حەوتەم: کوژراندنەوەی لۆکەیشنی مۆبایلەکە.