هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە دووتوێی ڕاپۆرتێکدا باسی لە هەڵوەشانەوەی ١٧ گەشتی ئاسمانیی تورکیە و دوبەی بەرەو ئێران بەهۆی بەربڵاویی ناڕەزایەتییەکان و گرژییەکانی ئەم دواییانە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز"، ئەو ١٧ گەشتە ئاسمانییە کە بڕیار بوو بەرەوە تاران، شیراز و مەشهەد گەشت بکەن، لەلایەن بەرپرسانی تورکیە و دوبەیەوە هەڵوەشێندرایەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، هەواڵدەریی "ئاناتۆلیـ"ـی تورکیە ڕایگەیاند شیرکەتی ئاسمانیی "ئای جەت" شەش گەشتی ڕۆژەکانی هەینی و شەممە کە بڕیار بوو بەرەو تاران بڕۆن بەهۆی ئاڵوگۆڕییەکانی ناوچەکە و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.
هەروەها چەندین گەشتی ئاسمانیی دیکە لەلایەن دوبەی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەوە هەڵوەشێندرایەوە.