کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی ڕەبەت

14:31 - 12 بەفرانبار 2725

ڕۆژی سێشەممە ٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک عەلی سۆفی خەڵكی گۆلێ، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و وەفادار بەڕێبازی شەهیدان کۆچی دوایی کرد.

كاک عەلی ئەندامی بنەماڵەیەكی شۆڕشگێڕ و گەلدۆست و حیزب خۆشەویست و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.

ناوبراو برای شەهیدان حەسەن و عومەری سۆفی و مام عەباس ناسراو بە هەباسی مام حەسەن بوو کە یەكێک لە فەرماندە پەلەكانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات بوو، كە ساڵی  ١٣٦١ لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی دوژمن لە نزیک گوندی مێونە شەهید بوو.

‎حەسەنی سۆفی برای كاک عەلی كە ساڵی ١٣٦٢ لە شەڕێكدا لە پەنا زێدەكەی خۆی بە دەست جاش و پاسدارەكانی ڕێژیم شەهید بوو.

‎ ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.