کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب لە پیرانشار

14:33 - 12 بەفرانبار 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک عەلی پیرخزری، پێشمەرگەی پێشووی حیزب بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچووییەوە لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ی هەتاویدا و بۆ ماوەی ۷ ساڵ پێشمەرگە بوو. دواتر بەهۆی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی و بچووکبوونی منداڵەکانی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە بۆ کوردستان.  

کاک عەلی هەتا کۆتایی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە و و وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی بە ئاڵای کوردستان یا جامانە تەسلیم بە خاکی پیرۆزی کوردستانی بکەن.

تەرمی ناوبراو لە ئاوایی کەرمندار لە ناو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.