ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، خوشکە "کاڵێ قادرزادە" خەڵکی شاری پاوە و دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی خوشکە کاڵێ بە ناوی هێمن ڕەسووڵ ئابادی، ماوەی ساڵانێکە کە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی دەکات.
خوشکە کاڵێ نموونەی نیشتمانپەروەری و ئەمەگداری بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەی بوو؛ سەرەڕای ئەوەی لەم ساڵانەی دواییدا بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند، بەڵام دڵە گەورەکەی هەمیشە بۆ سەرکەوتنی جووڵانەوەی کورد لێی دەدا.
ئەو بەردەوام هاندەر و پشتیوانی کوڕە پێشمەرگەکەی بوو بۆ ئەوەی لە ڕیزەکانی حیزبدا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەت بکات.
ناوبراو هەروەها هاوژینی کەسایەتیی فەرهەنگی و ناسراوی شاری پاوە، کاک "ئیبراهیم ڕەسووڵئابادی" بوو، کە چەند ساڵێک پێش کۆچی دوایی کرد.
تەرمی خوشکە کاڵێ لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی بەئەمەگی شاری پاوەدا بە خاکی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.