کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورووپا پشتیوانی خەڵکی ئێرانە: دەبێت کۆتایی بە سەرکوت بهێنرێت و ئینتێرنێت بگەڕێتەوە

19:26 - 20 بەفرانبار 2725

ئۆرزۆلا فۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئورووپا، لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە ئورووپا بە تەواوی لە پشت خەڵکی ئێران وەستاوە و داوای کرد کۆتایی بە سەرکوتی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییە ڕەواکانیان بهێنرێت.

ئەو جەختی کردەوە کە بەرپرسانی سەرکوتکەر، لە مێژوودا «لە بەرەی هەڵەدا» تۆمار دەکرێن. هەروەها داوای ئازادکردنی دەستبەجێی هەموو خۆپێشاندەرە دەستبەسەرکراوەکان و گەڕاندنەوەی تەواوەتیی دەستڕەسیی ئینتێرنێتی کرد. فۆن دێر لاین جەختیشی لەسەر ڕێزگرتن لە مافە بنەڕەتییەکانی خەڵکی ئێران، لەوانە ئازادیی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە، کردەوە.