کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە بۆکان

14:36 - 12 بەفرانبار 2725

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤، کاک فەتاح ئەلیاسی، باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە لە تەمەنی ٦٣ ساڵی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

کورێکی ناوبراو بە ناوی مەنسوور ئەلیاسی لە ساڵی ٨٣ی هەتاوییەوە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.

کاک فەتاح مرۆڤێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو. باوەڕی قووڵی بە پێویستیی خەبات و تێکۆشانی ڕۆڵەکانی کورد بۆ ڕزگاریی کوردستان هەبوو، بۆیە هەمیشەش شانازیی بەوە دەکرد کە یەک لە کوڕەکانی لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات لە سەنگەری خەبات بۆ ئازادیی کوردستاندایە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.