ئینتەرناسیۆنال سۆسیالیست، ٩ی ژانویەی ٢٠٢٦
ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە کوشتنی کەسانی مەدەنی و سەرکوتکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەردەبڕێت.
ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی کۆبوونەوە، لە مافە بنەڕەتییە دێموکراتیکەکان و ئامرازە ڕەواکانن کە خەڵک لە ڕێگەیانەوە داواکارییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانیان دەخەنە ڕوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە پارتە ئەندامەکانمانەوە پێمان گەیشتوون، خۆپێشاندانەکانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری ئێراندا لەوانە ژنان، گەنجان، کرێکاران و کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان ڕەنگدانەوەی خواست و ئاواتەکانە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و گشتگیرتر.
هەنگاوگەلێکی وەک سنووردارکردنی ئازادییە بنەڕەتییەکان، بە پەلاماردانی چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، هەروەها گرتن و دەسبەسەرکردنەکان، ناتوانن وەڵامێکی کاریگەر یان ڕەوا بن بۆ ئەو داواکارییانەی کە ڕەگیان لە قەیرانە قووڵە پێکهاتەییەکاندا هەیە.
ئێمە بەتایبەت بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە توندترکردنی سەرکوتەکان لە هەندێک ناوچەدا دەکەن، لەوانە ناوچەکانی کوردستان، بە توندی نیگەرانین.
ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست لە چاودێریکردنی وردی دۆخی ئێران بەردەوام دەبێت، هاوکات داوای ئازادکردنی ئەو کەسانە دەکات کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەسبەسەر کراون و داوای دەستەبەرکردنی تەواوی مافی دەستپێڕاگەیشتن بە زانیارییە سەربەخۆکان دەکات.