کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوونەژوورەوەی هەموو بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ڕژێمی ئێران بۆ پارلەمانی ئورووپا قەدەغە کرا

19:51 - 22 بەفرانبار 2725

سەرۆکی پارلەمانی ئورووپا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە لەم ساتەوە، چوونەژوورەوەی هەموو دیپلۆماتکاران، بەرپرسان و نوێنەرانی ڕژێمی ئێران بۆ باڵەخانەکانی ئەم پارلەمانە قەدەغەیە.

بەپێی ئەم فەرمانە، ئەم قەدەغەکردنە دەستبەجێ لە هەموو بارەگاکانی پارلەمانی ئورووپا جێبەجێ دەکرێت کە شارەکانی بروکسەل، ستراسبۆرگ و لوکسەمبورگ دەگرێتەوە.

سەرۆکی پارلەمانی ئورووپا هۆکاری ئەم بڕیارە یەکلاکەرەوەیە بۆ «سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندانەکان لەلایەن تارانەوە» گەڕاندووەتەوە. بەم هەنگاوە، دەستڕاگەیشتنی فەرمیی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی بە یەکێک لە گرنگترین دامەزراوە بڕیاردەرەکانی ئورووپا بە تەواوی پچڕا.