ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای ئیلام و بەدەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم شەهید بوو.
موبین فەیلی، کوڕی کوورش و خەڵكی شارۆچکەی زەڕنە لە پارێزگای ئیلام لە خۆپێشاندانەکەی ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی سەرکوتکەرەکانی سپای پاسداران شەهید بووە.
موبین فەیلی تەمەنی ٢١ ساڵ بووە و لە ئەندامانی چالاکی حیزب بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.