کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی لاوان گەردەلوولێک لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕێک دەخات

16:43 - 24 بەفرانبار 2725

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و کوردستان و هەروەها ڕاکێشانی سەرنجی جیهان بۆ گەمارۆی دیجیتاڵی لەسەر ئێران، گەردەلوولێک لە ئێکس ڕێک دەخات.

لەوبارەوە یەکیەتیی لاوان ڕایگەیاند: پچڕاندنی تەواوەتی ئینتەرنێت لە کوردستان و ئێران، هەوڵێکی مەبەستدار و مەترسیداری ڕێژیمە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و تاوان دژ بە مرۆڤایەتی لە بێدەنگیدا.

ڕاشیگەیاند: لە ڕێگای ڕێکخستنی گەردەلوولێک لە ئێکس داوا دەکەین هەوڵی خێرا و جیهانی بدرێت بۆ شکاندنی ئەم گەمارۆوە دیجیتاڵییە و پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان و ئێران.

هەروەها بۆ بەترەندکردنی ئەو هاشتەگانەی کە لەسەر پوستەرەکان دایانناوە، داوا لە کوردانی دەرەوەی ڕۆژهەڵات دەکەن کە ئێوارەی پێنجشەممە کاتژمێر ٦ بە کاتی ناوەندی ئەورووپا و ٨ بە کاتی هەولێر، گەردەلوولەکە دەست پێ بکەن.