کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە مەریوان

22:47 - 24 بەفرانبار 2725

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، دایە فاتمە ڕەحیمی خەڵکی ئاوایی قەڵاگا لە ناوچەی شامیانی مەریوان بە هۆی پیری و بە ساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

دایە فاتمە دایکی کاک سەیوان کەریمزادە پێشمەرگە و کەمئەندامی دێرینی حیزب بوو.

دایە فاتمە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و تێگەیشتوو و دیاری ناوچەی شامیان بوو.

ناوبراو بە هۆی ئەوەی کە دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دیمۆکرات بوو کەسێکی جێی باوەڕ و خۆشەویستی خەڵک بوو.

کاک سەیوان کەریمزادە پێشمەرگەی کۆمیتەی شارستانی مەریوان و کەمئەندامی حیزبە و ئێستا دانیشتووی دەرەوەی وڵاتە.

تەرمی دایە فاتمە ڕەحیمی لە گۆڕستانی ئاوایی قەڵاگا بە خاکی کوردستان سپێردرا.

​ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.