لەگەڵ بەردەوامیی ناەزایەتییەکانی گەلانی ئێران و پەرەسەندنی هەوڵەکانی ڕێژیم بۆ سەرکوتی زۆرتری خۆپێشاندەران، زۆربەی وڵاتان داوایان لە هاووڵاتییانی خۆیان کردووە کە سەفەر بۆ ئێران نەکەن یان ئەگەر لە ئێرانن بەپەلە ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.
باڵوێزخانەی مەجازیی ئەمریکا لە ئێران لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە زۆربوونی خۆپێشاندانە گشتی و بەربڵاوەکان لە ئێران و سەرکوتکارییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بەرامبەردا، داوای لە هاووڵاتییانی کردووە کە بەخێرایی ئێران بەجێ بهێڵن و بۆ دەرچوون لە ئێران پلانێکیان هەبێت کە پشتبەستن بە ئەمریکا نەبێت.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە هاوولاتییانی ئەمریکایی دەبێ چاوەڕوانی پچڕانی بەردەوامی ئینتێرنێتیان هەبێت و ئامرازێکی جێگرەوە بۆ پێوەندیکردن دابین بکەن و بۆ دەرچوونییان لە ئێران، ڕێگەی دەرچوونی زەوی بۆ ئەرمەنستان و تورکییە لەبەرچاو بگرن ئەگەر بۆیان سەلامەت بێت، ئەگەریش ڕێگەی دەرچوونییان نییە شوێنێکی سەلامەت بدۆزنەوە و لەوێ بمێننەوە و هەندێک نان، ئاو، دەرمان و کەرەستەی پێویست و سەرەتاییەکانیان پێ بێت.
جگە لە ئەمریکا، کانادا، ئاڵمان، ئوسترالیا و سوید، ئێسپانیا، ئیتالیا و لەهستانیش هۆشدارییان داوە و داوایان لە هاووڵاتانییان کردووە کە ئەگەر لە ئێرانن ئەم وڵاتە بەجێ بهێڵن و لە سەفەرکردن بۆ ئێران خویان ببوێرن.
شایانی باسە کە پێشترێش بریتانیا و هێندێش داوایان لە هاووڵاتییانیان کردبوو کە ئێران بە زووترین کات بەجێ بهێلن و سەفەری ئەم وڵاتە نەکەن.