هەژماری فارسیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی دۆناڵد ترامپدا نووسیویەتی: بە وتەی سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆتاییدا ئێرانییەکانی نێوخۆی وڵاتن کە رێبەریی خۆیان هەڵدەبژێرن و داهاتوویان دیاری دەکەن.
دۆناڵد ترامپ پێشتریش وتبووی کە هێشتا نازانێت خەڵکی ئێران چ ڕێبەرییەک قبووڵ دەکەن، بەڵام جەختی کردووەتەوە کە بڕیاری خەڵکی ئێرانی قبووڵە.