ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤(١١/١/٢٠٢٦)، زوبێد ئیبراهیمی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وەرزشوانی لەدایکبووی شاری ورمێ بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە کوشتوبڕی لاوانی کوردستان لە خۆپیشاندانی بەفرانباری ١٤٠٤ و بەتایبەتی شەهیدکردنی خەڵکی مەڵکشایی مەودای ١٢٠ کیلۆمیتریی نێوان دوو شاری لۆزێرن هەتا بێرن لە وڵاتی سویسی بە وێنەی شەهیدانی مەڵکشاییەوە بڕی.
زۆبێد لەمبارەوە ڕایگەیاند: من ئەو مەودایەم بە ٨ سەعات بڕیوە و لەو چالاکییەدا وێنەی شەهیدانی مەڵکشایی و دروشمی "مەڵکشایی تەنیا نییە، کوردستان پشتوانییە"م پێ بووە.
ئەو هەروەها ڕوونی کردەوە کە لە ماوەی ڕێگاکەدا هەوڵی داوە سەرنجی خەڵکی سویس بۆ ئەو تاوانە کە لە کوردستان کراوە ڕابکێشێ.
شایانی باسە کە ڕۆژی بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییە پلەی گەرما لە مەودای پێوراو ژێر سیفر بووە و بەڵام زوبێد دەڵێت: سەرمام نەبووە، چون باوەڕم ئەوە بوو دەبێت، دەنگی ئەو شەهیدانە بەرز بێت.