کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتییەکانی مەڵکشای ئیلام شەهید و برینداری لێ کەوتووەتەوە

20:44 - 13 بەفرانبار 2725

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات گەیشتوون، ناڕەزایەتییەکان لە پارێزگای ئیلام پەرەیان سەندووە خەڵکی شاری مەڵکشای هاتوونەتە سەر شەقامەکان.

دەوترێ توندوتیژیی هێزەکانی ڕێژیم بەرانبەر بە خەڵک لەم شارە برینداربوون و شەهیدبوونی هاووڵاتییانی لێ کەتووەتەوە.

بەپێێ ئەو زانیارییانەی کە تا ئێستا گەیشتوون، چوار هاوولاتی بە ناوەکانی "ڕەزا عەزیمزادە"، "فارس (پاشناو ناڕوون)، "لەتیف كەریمی" و "محەممەد محەممەدی" لە ئاكامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە.

ناڕەزایەتییەکانی ئەمساڵ لە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە لە بازاڕی گەورەی تاران دەستیان پێ کرد، و کاسبکاران لە کاردانەوە بە دابەزینی نرخی ڕیاڵ، هەڵاوسانی زۆر و گرانیی کاڵا سەرەکییەکان، دووکانەکانیان داخستن و ئەم مانگرتنە بەخێرایی بوو بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەر شەقامەکان. پرسی سەرەتایی ناڕەزایەتییەکان ئابووری و بژیو بوو، بەڵام وردەوردە لە زۆربەی شارەکاندا بوو بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ڕێژیم و دروشمگەلێک دژی نیزام و ڕێبەرەکانی.