کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندارانی مەڵکشای پێویستیان بە خوێنە

20:46 - 13 بەفرانبار 2725

بەپێی زانیارییەکان هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە سەر بانەکانەوە تەقەیان لە خەڵکی مەڵەکشای لە پارێزگای ئیلام کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەم شارە بریندار کراون.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی بریندارانی شاری مەڵکشای زۆرە و خەڵک داوای یارمەتی دەکەن.
داواکاریی خەڵک بۆ دابینکردنی پزیشک و خوێن بۆ برینداربووانە .
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دەیان کەس لە برینداران لە ژووری نەشتەرگەریدان و لەگەڵ کەمیی خوێن و پزیشک بەرەوڕوون.
ناڕازییانی برینداربووی شاری مەڵکشای ئیلام، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "خومەینی"ی ئەم شارە کراون.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ساری مەڵکشای ئیلام خەڵکی ناڕازی بە دروشمی وەک "نەمان بۆ خامنەیی" و "مەترسن مەترسن ، ئێمە هەموو پێکەوەین" هاتنە سەر شەقامەکان و پەیوەستی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان بە نالەباربوونی دۆخی بژێوی ژیان بوون.