ڕۆژنامەی ئیسڕائیلی "ئورشەلیمپۆست"، لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، سەبارەت بە گۆڕانکارییە ستراتیژییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئاگاداری داوە کە ئامریکا هەنگاوەکانی بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی بواری سەربازی خۆی توندتر کردووە.
بەپێی سەرچاوەکانی ئەم ڕۆژنامەیە، ناوی فڕۆکەهەڵگری "یوئێسئێس ئابراهام لینکۆڵن" لەگەڵ ناوگروپە جەنگییەکەی، گەیشتووەتە گەرووی "مالاکا" لە نێوان مالیزی و ئەندۆنێزی و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ٥ تا ٧ ڕۆژی داهاتوودا بچێتە نێو سنووری بەرپرسیاریەتیی فەرماندەیی ناوەندی ئامریکاوە (سەنتکام).
هەروەها دوو ناوشکێنی "یواسئێس سپرۆوانس" و "یواسئێس مایکێل مۆرفی" بۆ پاراستنی ئەو ناوە نێردراون.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٢ فڕۆکەی شەڕی F-15 گواستراونەتە ئوردن و بەپێی ڕاپۆرتەکان، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە جەنگییەکان لە داهاتووی نزیکدا بنێردرێن بۆ ناوچەکە.
لە هەمان کاتدا، فڕۆکە بارهەڵگرەکان لە بنکەی سەربازیی ئامریکا لە "دییەگۆ گارسیا" نیشتەجێ بوون.
بەرپرسانی ئامریکا بە ئورشەلیمپۆستیان وتووە، کە لە ئێستەدا هەموو بژاردەکان لەسەر مێزە و مەبەستی ئەم جووڵانە دروستکردنی هێزێکی کاریگەرە بۆ ئەوەی ئەگەر دۆناڵد ترامپ بڕیار بدات هێرش بکات، چەندین بژاردەی گەورەی نیزامی لە بەردەستدا بێت.