لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییانی کورد، لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، ٥ چالاکی ژینگەپارێز لە شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆیی "کوردپا"، شەوی شەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، ٥ چالاکی ژینگەپارێزی ژێر ٢٥ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ، بە ناوەکانی: "محەممەد هجرانی"، "کامران مورادی"، "ئارام سەعیدیان"، "یەحیا دەرویشی" و "ماهان ئەعزەمی" لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
ئەو هاونیشتیمانییە کوردانە، بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و دوایی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، کە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو ٥ هاونیشتمانییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.