کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "لوفتهانزا" ڕایگەیاندووە کە بە هۆی نیگەرانییە ئەمنییەتییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچە، تا ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ هیچ فڕینێک بۆ تاران یان لە تارانەوە ئەنجام نادات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، وتەبێژی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزا ئاگاداریی دا کە ئەم کۆمپانیا ئاڵمانییە تا ٢٩ی مارسی ٢٠٢٧، واتا ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، هەموو فڕینەکانی بۆ مەبەستی تاران و لە تارانەوە ڕاگرتووە.
لە هەمان کاتدا، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئۆتریش کە بەشێکە لە گرووپی لوفتهانزا، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم تا ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هیچ فڕینێک بۆ تاران ئەنجام نادات.
گرووپی لوفتهانزا پێشووتر لە ڕۆژی چوارشەممەدا ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەکانی بۆ پاراستنی ئەمنییەتی گەشتیاران، لە بەکارهێنانی ئاسمانی ئێران و عێراق خۆیان بەدوور دەگرن.
بەڵام دواتر وتەبێژی ئەم کۆمپانیایە ڕوونی کردەوە کە لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار، کۆریدۆرێکی دیاریکراو لە ئاسمانی عێراق بە شێوەیەکی سنووردار بەکار هێنراوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ئاژانسی ئەمنییەتی فڕۆکەوانی یەکییەتی ئورووپا لە ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباردا پێشنیاریان بە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان کردووە کە لەبەر هەڕەشەکانی پەیوەندیدار بە هێرشی ئەمریکا، لە فڕین لە ئاسمانی ئێران خۆیان بەدوور بگرن.