کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێد کرووز: لە ٦ مانگی داهاتوودا دەتوانین ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ببینین

16:18 - 30 بەفرانبار 2725

ئەندامێی سێنای ئەمریکا وتوویەتی کە لە دۆخێکی گرینگداین و لە شەش مانگی داهاتوودا دەتوانین ڕووخانی دەسەڵاتەکانی ئێران، ڤێنێزۆئێلا و کووبا، وەک سێ ڕێژیمی دژی ئەمریکا ببینین،

تێد کرووز بەئاماژە بە هەڕەشەی ترامپ سەبارەت بە ئەنجامی کوشتنی ناڕازییان لە ئێران وتی ئەگەری هێرشی نیزامی هەیە.

کرووز ڕایگەیاندووە کە هێرشی نیزامی بە واتای ناردنی هێز نییە و دەتوانێت تۆپبارانکردن بێت.

ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە بە ئاماژە بە قسەی ترامپ کە وتوویەتی کاتی ئەوە هاتووە بەدوای ڕێبەرێکی نوێ بۆ ئێران بین وتی کە ئەمە زۆر گرینگە لەبەر ئەوەی پێشتر ترامپ بە ڕوونی باسی لە گۆڕینی ڕێژیمی ئێران نەکردبوو.