کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مای ساتۆ: بەدواداچوون بۆ تاوانە دژەمرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی پێویستی بە توێژینەوەی سەربەخۆیە

16:54 - 30 بەفرانبار 2725

مای ساتۆ ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی ئەی بی سی لەبارەی تاوانە دژەمرۆییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: "زۆربەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون".

مای ساتۆ پێداگریی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوەی لە ئێران ڕوو دەدات تاوان دژی مرۆڤایەتییە و بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو تاوانانە پێویستی بە توێژینەوەیەکی سەربەخۆیە.

ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤی ئێران ئاماژەی بەوە داوە کە بەهۆی پچڕانی ئینتێرنێتەوە، زانیاریی لەبارەی ڕێژەی ڕاستەقینەی کوژراوان و پێشێلکارییە مافی مرۆییەکان لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە و ڕاستیدۆزی لەوبارەوە زۆر دژوار بووە.

پێشتریش مای ساتۆ چەندین جار لەبارەی پێشێلکارییە مافی مرۆییەکانی ڕێژیمی تارانەوە هۆشداریی جیددی دابوو و لەو بارەوە نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.