کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان کرانە ئامانج

10:33 - 1 رێبەندان 2725

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، پارتی ئازادیی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک باسی لە هێرشی هاژەکی و درۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی خۆی کردووە.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "بە داخی گرانەوە لەم پەلامارە ترسەنۆکانەیەدا، هەڤاڵ موزەفەر مەحەممەدزادە، ناسراو بە نەبەز، ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان و ئەندامی یەکەی لۆجستیکی سپای میللیی کوردستان، گیانی بەخت کرد و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی ڕاپەڕینی بەفرانباری کوردستانەوە."

بەپێی زانیارییەکان ئەم هێرشە جگە لە شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی ئەم پارتە، برینداریشی لێ کەوتووەتەوە و لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاریی هەولێرە.