بڵاڤۆگێکی هێزی ئاسمانی و فەزایی بڵاوی کردەوە کە پێنتاگۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ١٥ی زۆرتری بۆ ناوچەکە ناردووە و هێزی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتر دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمریکا گرژییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی زیاتر بووە.
بڵاوڤۆگەکە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانبار بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی بەدواداچوونی فڕینەکان، نووسیویەتی ١٢ فڕۆکەی جۆری ئێف ١٥ ئیگل لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، بۆ پاڵپشتیی فڕۆکەی ئاسمانی می سی ١٣٥ سووتەمەنی پڕ دەکەنەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕیون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فەرماندەی ئەمریکایی سێنتکام ڕۆژی سێشەممە بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی فەرمی لە سۆشیاڵ میدیا، بوونی فڕۆکەی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پشتڕاست کردەوە.
سێنتکام نووسیویەتی، بوونی ئەو چەکدارانە، ئامادەیی شەڕکردن بەرز دەکاتەوە و یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، هەروەها ئەو بڵاڤۆگە نووسیویەتی کە فڕۆکەی بارهەڵگری جۆری سی ١٧ لە بریتانیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕیون، ئەمەش هەنگاوێکە کە پێدەچێت پاڵپشتی لە جێگیرکردنی فڕۆکەکان بکات.
لە ئێستادا سێ گرووپی فڕۆکە لە جۆری ئێف ١٥ ئیگل لە ناوچەکە جێگیر کراون، هەروەها چەندین فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ١٦ و ئەی ١٠٠ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کراون.
ئەم بڵاوڤۆگە بە ئاماژە بە بەهێزبوونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نووسیویەتی کە ئەمە دەتوانێت نیگەرانییەکان کەم بکاتەوە کە ئەمریکا هێزی تەقەی پێویستی لەم ناوچەدا نییە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە فڕۆکەی جەنگیی فرە ڕۆڵی نەوەی پێنجەمی ئەمریکا ئێف ٣٥ کراوە کە هەستەوەریی پێشکەوتوو و توانای خۆدزینەوە لە ڕاداری هەیە.
جێی باسە کە ئەم فڕۆکە شەڕکەرانە لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بۆ بە ئامانجگرتنی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ڕێژیمی ئێران و بۆ یارمەتیدانی حەوت فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی بی ٢ کە هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی بەکار هێنران.