کتێبی "پرۆپاگەندە و سێبەری درۆ" بەرهەمی ئاریا ڕەحمەتی پێشمەرگەی لاوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئــەم کتێبــە بــە مەبەســتی شــیکردنەوە و بەدواداچــوون بــۆ پڕۆپاگەندەکانــی کۆمــاری ئیسلامــیی ئێــران دژ بــە حیزبــی دێموکراتــی کوردســتانی ئێــران نووســراوه.
ئــەم نووســینە ســتراتێژی و ئامــرازە تەبلیغییەکانــی ئێــران بــۆ لاوازکردنــی پێگــەی حیزبــی دێموکــرات و چۆنیەتــیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هێرشانەی شی کردووەتەوە.
مەبەســتی ســەرەکیی نووســەر لــە نووســینی ئــەم کتێبــە ئــاگادارکردنــەوەی خوێنەرانــە لــە ئامانجــی شــەڕەکانی ڕاگەیانــدن و ڕۆڵــی پڕۆپاگەنــدە لــە سیاســەتەکانی ڕێژیم لــە دژی بزووتـنەوەی ڕزگاریـخـوازی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردـستان.
ئــەم بەرهەمــە بــە ئــاوڕدانــەوە لــە مێــژوو و بارودۆخــی ئێســتای حیزبــی دێموکــرات لــە خەبــات و تێکۆشــانی لــەپێنــاو دەســتەبەربوونی مافەکانــی گەلــی کــورد لــە ڕۆژهــەڵات و پیلانەکانــی دەســەڵاتی کۆمــاری ئیسلامــیی ئێــران لــە دژی ئــەم بزووتنــەوە مافخوازانــەدا دەکوڵێتــەوە.
ئاریا ڕەحمەتی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: "لاوانی بەهەستی نیشتمان ئاگادار بن، دەنگی ڕاستەقینەی فێڵ و تەڵەکەکان بناسن، ڕەگ و ڕیشەی خۆتان لەبیر مەکەن، چونکە ئەو کەسەی ڕابردووی خۆی نەزانێت داهاتووی خۆی بەرامبەر بە کەسانی تر لەدەست دەدات. مەهێڵن دوژمن تۆوی ترس لە مێشکتان بچێنێ و لە خووی ڕاستەقینەی خۆتان بتانترسێنێت، مەهێڵن لە گەلەکەتان، خاکەکەتان و ئەو خوێنەی کە بۆ ئازادی ڕژاوە شەرمەزارتان بکات، ئێوە میراتگری ئازایەتیی گەلێکن، ئێوە دەنگی نەوەیەکن کە لەژێر نیعمەتەکانی کوردستان فێری وەستان بوون، هۆشیار بمێننەوە، چونکە شەڕی ئەمڕۆ شەڕی گێڕانەوەکانە، ڕزگارکردنی داهاتووی گەلی کورد بەندە بە هۆشیاری ئێوە لە دنیای ئەمڕۆدا."
ئاریا ڕەحمەتی تەمەنی ٢١ ساڵە و لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ماوەی سێ ساڵە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.