غلامحوسێن موحسێنـیئێژەیی، سەرۆکی هێزی بەناو دادوەریی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٤، جارێکی دیکە لەسەر سزای توند و خێرای ناڕازییان جەختی کردەوە.
ئێژەیی ڕاگەیاند کە هیچ جۆرە لێخۆشبوون و ئاسانکارییەک لە گۆڕێ نییە و وتی ئەوانەی کە لە ئاڵۆزییەکان و ناڕەزایەتییەکاندا دەستیان هەبووە و کردەوەی تێرۆریستان کردووە یان خەڵکیان هان داوە، بە خێرایی سزا دەدرێن.
بەکارهێنانی هاوکاتی وشەکانی وەک تێرۆریستی، ئاڵۆزبوون و هاندەران لەگەڵ سزای خێرا، نیگەرانیەکانی لەسەر بەرفراوانیی تۆمەتە ئەمنییەتییەکان زیاتر کردووە.
ناوبراو تەنانەت باسی لە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی خۆی لە گۆڕینی تۆمەتی دەسبەسەرکراوان کرد.
دوای ئەوەیکە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لەدوای هەڕەشەی ئەو سزای لەسێدارەدانی ٨٣٧ کەسی ڕاگرتووە، ئێژەیی وتی کە بەرنامەی سێدارەی ناڕازییان جارێ ڕاگیراوە.
ئێژەیی لە کۆتایی قسەکانیدا بەبێ ئاماژە بە سەرکوت و کوشتاری هەزاران کەس بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ناڕەزایەتییەکانی ئەو دواییەی بە "ئاژاوەیەکی توندوتیژ و داعشی" سەر بە ئامریکا و ئیسرائیل ناو برد.