بەپێی زانیارییە باوەڕپێکراوەکان، لە درێژەی سەرکوت و ڕەوتی ڕەشبگیرییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە نەتەوەی کورد و چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سنە بە سەدان قوتابییان دەسبەسەر کردووە و لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەیشتووە، لە ڕەوتی خۆپیشاندانهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستاندا له شاری سنه، ڕێژیم ڕێژەیەکی زۆر لە قوتابییانی ئەو شارەی دهسبهسهر كردووه و لێكۆڵینهوەی لێ كردوون.
هەروەها سەرچاوەی زانیارییەکان دەرخەری ئەوەیە کە قوتابییان دانپێدانانی زۆرملێی تلویزیۆنییان لێ وەگیراوە و بهشێكیان به بارمته و بە شێوەی کاتی ئازاد كراون.
سەرچاوە ئاگادارەکان شوناسی دوو قوتابیی دەسبەسەرکراویان بە ناوەکانی "ئاروین باغبانی" و "ئیلیا سەڵواتی" کە به زۆر دانپێدانانی زۆرملێیان لێ وهرگیراوه، پشتڕاست کردووەتەوە.