سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، کاک سەیدحسەین بەهرامی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا و لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.
کورێکی ناوبراو بە ناوی ئاوات بەهرامی، ماوەی ساڵانێکە پێشمەرگەی کوردستانە و لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
کاک سەیدحسەین لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا لە ناوچەی سەقز یارمەتیدەرێکی دیاری هێزی پێشمەرگە بووە و ماوەیەکیش چالاکیی چەکداریی هەبووە و لە سەنگەری حیزبدا خزمەتی کردووە.
ناوبراو کەسێکی حیزبدۆست بوو و هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە پێشمەرگەکەیەوە دەکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.