ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، سەید عێزەت پارسا، گەورەی بنەماڵەی پارسا و پێشمەرگەی پێشووی حیزب کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵەکانی ٥٨ هەتا ٦٧ پێشمەرگەی حیزب بووە و یەکێک لە فەرماندەکانی ئەم حیزبە بووە.
ناوبراو کەسێکی بە بیر و باوەڕ بوو و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.